سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، کریستاڵینا جۆرجیێڤا هۆشدارییدا لەوەی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ بەشێکی زۆری ئابووری جیهان ساڵێکی سەخت دەبێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی CBS، كریستاڵینا جۆرجیێڤا له‌باره‌ی ئابووری جیهانییه‌وه دوا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پێشبینییه‌كانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی له‌باره‌ی پاشەکشەی ئابووریی لە ساڵی ٢٠٢٣دا، جۆرجیێڤا گوتی: “بۆ بەشێکی زۆری ئابووری جیهان، ئەمساڵ ساڵێکی سەختتر دەبێت له ساڵی رابردوو”.
سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وه‌ك هۆكاری ئه‌م سه‌ختییه‌ش، ئاماژه‌ی بۆ خاوبوونەوەی ئابووریی هه‌ریه‌ك له سێ ئابوورییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان، ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا و چین كرد.
کریستاڵینا جۆرجیێڤا ئاماژەی بەوەشدا ئابووریی ئەمریکا خۆڕاگرترینە و بازاڕی کار لە وڵاتەکە ئێجگار به به‌هێزی ماوه‌ته‌وه، ئابووریی ئەمریکا دەتوانێت خۆی لە پاشەکشە رزگاربكات، بەڵام ئەمە رەنگە وابكات بانكی ناوه‌ندیی ئەمریکا ناچارببێت رێژەی سوود بۆ ماوەیەکی زیاتر به به‌رزی بهێڵێته‌وه له‌پێناو کەمکردنەوەی رێژه‌ی هەڵاوسان.
- “له نیوەی یەکێتی ئەورووپا پاشه‌كشه‌ی ئابووریی رووده‌دات”
جۆرجیێڤا ئاشكرایكرد یەکێتی ئەورووپا بە هۆی جه‌نگی ئۆكرایناوه کاریگەری جددیی كه‌وتووه‌ته‌سه‌ر و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌مساڵ نیوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا به‌ره‌ورووی پاشەکشەی ئابووریی ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشدا ئەمساڵ بۆ ئابووری چینیش قورس دەبێت و رایگه‌یاند: “ئابووری چین ئەمساڵ زیاتر خاو دەبێتەوە”.
کریستاڵینا جۆرجیێڤا راشیگه‌یاند: “پێشبینی دەکەین ئابووری سێیه‌كی جیهان پاشەکشە بكات”.
جۆرجیێڤا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵكشانی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە چین لە كورت مه‌ودادا، هەواڵێکی ناخۆشە بۆ ئابووری جیهان.
سەرچاوە : ku
ئێستانیوز: بێستون لەتیف