لە هەولێر نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە لە نێوان 13 بۆ 19 هەزار و 500 دینارە، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەكانیش وردەکارییەکەی ئاشکرا دەكات.
ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند “نرخ و کرێی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ مانگی 12ی ساڵی 2022 بۆ هەر ئەمپێرێك لەنێوان 13 بۆ 19 هەزار و 500 دینارە و تێکڕای ئیشکردنی مۆلیدەش 276 کاتژمێر بووە، نرخی یەك كاتژمێر مۆلیدەش 57 دینار بووە.”
لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، گوتیشی: ”گازوایل گرانە و کارەبای نیشتمانی كەم بووە و كارەبای مۆلیدە زیاتر دراوە، شوێن هەبووە 340 كاتژمێركارەبای مۆلیدە دراوە.”
لهلایهكى دیكهوه، لیژنەی بە دواداچوونی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە: “لە رۆژی 3/1/2023وە، خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەكانی ناوشاری هەولێر دەگۆڕدرێت، لە كاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 1ی شەو كارەبا دەدرێت و هەر هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا، دەبێت مۆلیدە کار بکات.”