جەبارعەودە مەعموری سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق زۆربەی کاتەکانی لەناو باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە بەغداد و بەرەسمیش داوای لە باڵیۆزخانەکە کردووە بیپارێزن لە بەرامبەر ئەو ھەڕەشە و مەترسییانەی لەسەریەتی.
وتیشی، کازمی ھیچ جۆرە ھەڕەشە و مەترسییەکی لەسەر نییە، بەڵکو تەنھا ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر دۆسێی گەندەڵی لەسەرە و بۆدەستگیرکردنیشی تەنھا فەرمانی دادگا ماوه ، چونکە بەڵگە و زانیاری تەواو و باوەڕپێکراو لەسەر گەندەڵی و کارە نایاساییەکانی کۆکراوەتەوە.
ئێستانیوز: بێستون لەتیف




