کەشناسی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووى راگەیاند

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم لەنێوان پەڵە هەورو ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 2ی كانوونی دووەمی 2022 ئاسمان لەنێوان پەڵە هەورو ساماڵ دەبێت و مەوداى بینین لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو.

سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەورو ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17

سلێمانی : 16

دهۆک : 16

کەرکوک : 19

هەڵەبجە : 14

زاخۆ : 17

سۆران : 12

گەرمیان : 17

ئێستانیوز: بێستون لەتیف

پەیوەندیدار