مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی هاوڕێ نوری محەمەد دەكات

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ” تالب قادر ” مامی هاوڕێ نوری محەمەد ئەندامی لقی شارەزووری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان – مان بیست، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە هاوڕێ نوری و لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین. هیوادارین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیان بێت. روحی شاد بێ و جێگەی بەهەشت بێ، سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك.

مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

 2ی کانوونی دووەمی 2023

پەیوەندیدار