کەشناسی: بەفربارین و بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبارێت و سبەینێ بارانبارین لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیاندا دەستپێدەکات و لە کاتەکانی شەودا دەگاتە هەولێر.

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ سبەی چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی مام ناوەند لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و لە کاتەکانی شەودا نمە باران ناوچەکانی هەولێر دەگرێتەوە.

دەشڵێت، ئەگەری بارینی تێکەڵی بەفر و باران هەیە لە هەندێک لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانی رۆژهەڵات و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم.

کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما بە (٢-٤) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوونزمدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17

سلێمانی : 13

دهۆک : 17

کەرکوک : 17

هەڵەبجە : 14

زاخۆ : 17

سۆران : 11

گەرمیان : 18

پەیوەندیدار