بهیانی ئهمڕۆ چوارشهممه بههای دۆلار بهرامبهر به دینار جارێكی دیكه بهرزبوهوه و 100 دۆلار بهرامبهره به 155 ههزار و 700 دینار
بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ ١٠٨ ملیۆن دۆلار دەخاتەڕوو و بڕیارە بۆ رۆژی پێنجشەممەش بەشێوەی کاش ٤٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار بخاتەڕوو.
بانکی ناوەندی عێراق خستنەرووی دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بۆ رۆژی پێنجشەممە ڕاگرتووە و ئەوەش پەیوەندی بەو ڕێوشوێنە کارگێڕی و تەکنیکیانەوە ھەیە کە دەیەوێت ئەو دۆلارەی لە عێراقدا ھەیە وڵاتانی ھەرێمی سودی لێ وەرنەگرن.
دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار لە کاتێکدایە، کە بانکی ناوەندی و وەزیری دارایی و حکومەتەکەی سودانی دڵنیایی دەدەن کە دابەزینی بەھای دینار دۆخێکی کاتییە و چارەسەر دەبێت.
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان بزانە
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕی ئاڵۆگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی، نرخی دراوەکان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوە کرا:
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
155,700
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
164,250=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
187,000=£100
نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار
1000=218,000
نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار
1000=146,500
نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار
1000=155,700
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4,070,000
نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=106$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=119,050$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
1850=100$
نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار
1000=140$
نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار
1000=94$
نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار
1000=100$
ئــــــــا : بێستون لەتیف