بەهۆی نالەباری کەش وهەوا و ئەو شەپوڵە سەرماو سۆڵەیەی کە ڕویکردۆتە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان و بە ڕەچاوکردنى بارودۆخى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان. بریاردرا بەپێدانى دەسەڵات بە سەرۆکى زانکۆکانى کوردستان (حکومى و تایبەت) و ڕاگرى پەیمانگەکان بۆ ڕاگرتنى دەوام لە کاتى نالەبارى کەشوهەواى ناوچەکانیان.




