چی دەربارەی گۆڕستانی بیرەوەری نیکرۆپۆل دەزانیت

گۆڕستانی بیرەوەری نیکرۆپۆل گۆڕستانێکی تایبەت و بەناووبانگ و گەشتیارییە و لە 32 نهۆم پێکهاتووە، لە پەرتووکی گینس بە درێژترین گۆڕستانی ستوونی دادەنرێت لە جیهاندا، گۆڕستانەکە رووی لە یاریگای سانتۆسە و نیو میل لە یاریگاکە دوورە.

ئەم گۆڕستانە وا نەبوو، کاتێک لەلایەن پیپی ئاڵتسوتەوە کرایەوە لە ساڵی 1983، تەنها باڵەخانەیەکی بچووک بوو، بەڵام کاتێک خواست لەسەر زەوی زیاد بوو لەسەر گۆڕەکان، بە دیمەنێکی جوان، فراوان بوو بۆ ئەوەی ببێتە درێژترین گۆڕستان لە جیهاندا. ئەمڕۆ بەرزیەکەی دەگاتە 108 مەتر، لەناویدا 25 هەزار گۆڕی تێدایە، چەندین ژووری تێدایە، کەپس و نامۆیی بەوەندە ناوەستێت، باخێکی تاوس و تاڤگەیەکی بچوک و چێشتخانەیەکی سوکی لەسەربان هەیە.
هەر نهۆمێک 150 گۆڕی تێدایە، هەریەکەیان بە ڤێنتیلەیتەر و 6 تەرم لە خۆ دەگرێت. دیاریکردنی تەرمێک 3 ساڵی دەوێت، بۆ ئەوەی کەسوکاری مردووەکە پاشماوەکانی لێدەربهێنن و بیانگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکەی گۆڕستان.

دواترین گۆڕ كە لەوێ نێژرابێت ئەفسانەی بەرازیلی پێلێ بوو كە وەسیەتی کردووە وەکو رێزێک بۆ دۆندینیۆی باوکی کە پێشتر وەکو هێرشبەر درێسی ژمارە 9ی پۆشیوە، تەرمەکەی لە نهۆمی نۆیەمی گۆڕستانی نیکرۆپۆل له‌ ته‌نیشت یاریگه‌ی سانتۆس دابنرێت.

ئامادەكردنی: بێستون لەتیف

پەیوەندیدار