سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی جەنگ و بەردەوامی هێرشەکانی روسیا زیاتر لە 700 ملیار دۆلار زیان بە ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەیان کەوتووە. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیایش دەڵێت، تا ئێستا 108 هه‌زار سەربازی روسیا بەهۆی جەنگەكەوە كوژراون.
دێنیس شمیگال، سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەو زیانانەی بەهۆی ئەو جەنگەی کە لە 24 شوباتی ساڵی رابردووە سەریهەڵداوە، بەراورد بە وەرزی هاوین دوو هێندە زیادیکردووە.
باسی لەوەشکرد، ئەو جەنگەی ئێستا کە لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیادایە بەردەوامی هەیە، تا ئیستا بە بڕی 35 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار زیانی بە ژینگەی وڵاتەکەش گەیاندوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە 10 مانگە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و وڵاتانی رۆژئاواش بەردەوامن لە هاوکاری کردنی ئۆکرانیا و سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا.
لەلایەكی دیكەوە دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه‌كانی مۆسكۆ و له ده‌ستپێكی جه‌نگیشه‌وه تا ئه‌مڕۆ توانیویانه سێ هه‌زار و 38 تانك، شه‌ش هه‌زار و 106 زرێپۆش تێكبشكێنن و 283 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 270 هێلیكۆپته‌ری روسیا بخه‌نه‌خواره‌وه و “108 هه‌زار و 910 سه‌ربازی سوپای ئەو وڵاتەش بكوژن”.
به‌پێی رۆژنامه‌ی Ukrainska Pravda، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له میانه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان هێزه‌كانی روسیا و وڵاته‌كه‌یان، له 24ی (شوبات/2)ی 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه 108 هه‌زار و 910 سه‌ربازی سوپای روسیا بكوژن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانیاندا توانیویانه سێ هه‌زار و 38 تانك، شه‌ش هه‌زار و 106 زرێپۆش و 424 ئۆتۆمبێلی موشه‌كهاوێژ و دو هه‌زار و 39 تۆپهاوێژ تێكبشكێنن.
به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هەر لەو ماوەیەدا 2015 سیستمی دژه فڕۆكه، چوار هه‌زار و 745 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها هه‌زار و 842 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و 270 هێلیكۆپته‌ریان خستوه‌ته‌خواره‌وه.