دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

بەھۆی ڕاگرتنی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەی حەواڵە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق و خستنەڕووی بڕێکی کەمی دۆلار بۆ ئەمڕۆ، بەھای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، 100 دۆلار بە 156 ھەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بانکی ناوەندی عێراقیش رایگەیاندووە، خستنەرووی دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بۆ ئەمڕۆ ڕاگرتووە، ئەوەش پەیوەندی بەو ڕێوشوێنە کارگێڕی و تەکنیکیانەوە ھەیە کە دەیەوێت ئەو دۆلارەی لە عێراقدا ھەیە وڵاتانی ناوچەکە سودی لێ وەرنەگرن.

ئاشکراشیکردووە، ئەمڕۆ تەنھا 43 ملیۆن و 500 ھەزار دۆلار بەشێوەی کاش دەخاتەڕوو، ئەوەش کەمترین بڕە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بانکی ناوەندی خستوویەتییەڕوو.

بەو ھۆکارانەش پێدەچێت ئەمڕۆ بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی زیاتر داببەزێت.

پەیوەندیدار