ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ ئاگربەست بەدرێژایی تەواوی هێڵی پێشەوەی جەنگ له‌گه‌ڵ لە ئۆکرانیا رابگه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه‌ش له کاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و بەکاتی مۆسکۆ تا کاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی روسیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا، سێرگێی شویگوی وەزیری بەرگریی ڕوسیای ڕاسپارد کە روبەڕوبونەوەکان لە تەواوی بەرەکانی پێشەوەی هێڵی بەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەیان له ئۆكرانیا له‌كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌و به‌كاتی مۆسكۆ تاوه‌كو كاتژمێر 12:00ی رۆژی شه‌ممه رابگرن.
پێشتریش پاتریارکی کیریل سەرۆکی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕوسیا، داوای لە هێزەکانی هەردو وڵاتی ڕوسیا و ئۆکرانیا کردبو، لە لە کاتی جەژنی کریسمسدا شەڕ و پێکدادانەکانیان ڕابگرن.
هەردو خەڵکی ئۆرتۆدۆکسی ئۆکرانیا و ڕوسیا بە شێوەیەکی نەریتی لە 7ی (كانونی دوه‌م/1)ی هه‌مو ساڵێك ئەو یادی ئه‌و جه‌ژنه ده‌كه‌نه‌وه.
پاتریارک کیریل له هەمو ئەو لایەنانەی کرد کە بەشدارن لە شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان، ئاگربەست به‌بۆنه‌ی جەژنی کریسمس لە کاتژمێر 12:00ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی مانگ تاوه‌كو 12:00ی رۆژی 7ی مانگ رابگه‌یه‌نن.