شاندێکی یەکیەتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشان دەكات

رۆژی چوارشەممە، 4-1-2023 شاندێکی یەکیەتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد، شاندەكە پێکهاتبوو لە سەرۆکی یەکیەتیەکە و ئەندامانی سکرتاریەت، لەلایەن سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی حزب و مەکتەبی جەماوەریەکان پێشوازی گەرم کران.
لە دیداری هەردولا کاروباری ڕێکخراوەیی و دۆخی پەروەردەو خوێندن و ڕەوشی مامۆستایان گفتوگۆی لەسەرکرا. هاوکات سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕۆڵی سەندیکاو یەکیەتیەکانی بەگرنگ وەسف کرد لە بەرەوپێشچونی هەرێمی کوردستان و بەرگری کردن لە ماف و داواکاری چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.

پەیوەندیدار