عێراق داوای پاره‌ی 17 ساڵی مانگانه‌ی به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیان لە هه‌رێم ده‌كات

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، “حكومه‌تی فیدڕاڵی داوای پاره‌ی 17 ساڵی مانگانه‌ی به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كات كه‌ نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی عێراق ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌رێم له‌هه‌مو بواره‌كاندا ده‌گرێته‌به‌ر”.

سۆران عومه‌ر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “كۆمپانیای بازرگانی خۆراكی عێراق سكاڵای له‌سه‌ر وه‌زیری بازرگانی هه‌رێم تۆماركردوه‌ و داوای پاره‌ی 17 ساڵی مانگانه‌ی به‌شه‌خۆراكی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كات كه‌ نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق”.

راشیگه‌یاندوه‌، “ئه‌و پاره‌ی كه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ له‌هاوڵاتی وه‌رده‌گیرێت، ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی، له‌ ساڵی 2004ه‌وه‌ تاوه‌كو 2021 هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌”.

سۆران عومه‌ر ئاشكراشیكردوه‌، دادگای فیدڕاڵی رۆژی دوشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 9ی ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌ر ئه‌م سكاڵایه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ بڕیاردان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی عێراق ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌رێم له‌هه‌مو بواره‌كاندا ده‌گرێته‌به‌ر و داوای داهاته‌ فیدڕاڵیه‌كان ده‌كات”.

پەیوەندیدار