پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی بە گرنگی خواردنی گۆشتی قاز کردووە کە جەستە لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت و هۆکارێکە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە.
گرنگترین سوودەکانی خواردنی گۆشتی قاز:-
یەکەم: بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەش، چونکە دەوڵەمەندە بە زینک و ماددە دژه ئۆکسانەکانی تر.
دووەم: چارەسەری کەمی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێیان، بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ڤیتامینB12 پێکهاتووە، کە بۆ خڕۆکە سوورەکانی خوێن گرنگە .
سێیەم: بەهێزکردنی تەندروستیی دڵ، چونکە بڕێکی باش لە ئۆمێگا سێ و ئۆمێگا شەشی تێدایە.
چوارەم: بەهێزکردنی و بنیاتنانی ماسولکەکانی جەستە و ڕێگریکردن لە پوکانەوەی ماسولکەکان و بەهێزکردنی تەندروستیی ئێسقان و جومگەکان.
پێنجەم: چارەسەر و خۆپاراستن له بێهێزی و هیلاکی بەردەوام.
شەشەم: بەهێزکردنی یادەوەری و چالاککردنی کۆئەندامی مێشک و دەمار.
حەوتەم: باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس.
هەشتەم: خۆراکێکی بە سووده بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپە و خانمانی شیردەر.
کامەران رەسوڵ- ژاژڵەی پسپۆڕی زانستی خۆراک