بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەو شەپۆلە باران و بەفربارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆش لە چەند ناوچەیەک کاریگەرییەکانی بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە و ئەگەری نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، لەگەڵ بەفرێکی کەم لە دوای نیوەڕۆ کەش ئاسایی دەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی