شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کارەکانیان گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی و ئەم هەفتەیەش شاندی حکومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا.

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، کاری لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

وتیشی، “لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە شاندی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا.”

هاوکات، لەبارەی ناردنی 400 ملیارەکەوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌ و ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گشتاندنی بۆ كردووه.

‌دەشڵێت، “پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی داهاتوودا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر رۆژی 2ی ئەم مانگە وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، وەک حکومەتی هەرێم ئەوان جدین بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدا بە گوێرەی دەستوری عێراقی و تەوافوقی پێکهێنانی حکومەتەکەی سوودانی.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، لەسەرەتای ئەم کابینەیەوە لە پەیوەندیدان لەگەڵ حکومەتی عێراقی و چەندین سەردان کراوە و چەندین لیژنە پێکهێندراوە.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، یاسای بودجەی 2023 و بابەتی نەوت و چاودێری دارایی و هەماهەنگی بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکانن.

پەیوەندیدار