لە ئامەدی باکووری کوردستان شاندی هاوبەشی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان چەندین دیداری سیاسی ئەنجام دەدەن.
لەسەر بانگهێشتی پارتی کۆمەنیستی باکوور ( KKP ) رۆژی هەینی ٦/١/٢٠٢٣ شاندێکی هاوبەشی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە (دکتۆر کاوە مەحمود)سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان،
(بێکەس قادر )ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە یاوەری رێبەر ئامێدی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی سەردانی شاری ئامەدی باکووری کوردستانیان کرد.
بڕیارە ئەو شاندە چەندین دیدار لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکانی باکوور و سەندیکاکان ئەنجام بدات، بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ئێستانیوزی ڕاگەیاند:
وێڕای بەشداریمان لە دیبەیتێک سەبارەت بارودۆخی کوردستان بە گشتی و پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیارە چەند دیدارێکی سیاسی ئەنجام بدەین.
شایانی باسە ئێستانیوز زانیویەتی کە شاندە هاوبەشەکە لە یەکەم رۆژی سەردانەکەیان چاویان کەوتووە بە پارتی کۆمەنیستی باکوور ، هەروەها بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە پارتەی دیموکراتی گەلان ( HDP) و پارتی هەرێمەکانی دیموکرات (DBP )ئەنجام بدەن.
ئــــــــا : بێستون لەتیف
