لە ئامەدی باکووری کوردستان شاندی هاوبەشی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی پارتی دیموکراتی گەلان ( HDP) دەکەن.
رۆژی هەینی ٦/١/٢٠٢٣ شاندێکی هاوبەشی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە دکتۆر کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە یاوەری رێبەر ئامێدی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی لە شاری ئامەدی باکووری سەردانی پارتی دیموکراتی گەلان ( HDP )کرد.
ئەمە و شاندەکەی شیوعی و زەحمەتکێشان لە لایەن هەریەک لە (گولستان ئاتاسو و زیاد جیلان) هاوسەرۆکانی ئامەدی پارتی دیموکراتی گەلان ( HDP) پێشوازیان لێکرا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە کەناڵەکانی راگەیاندن ئامادەبوون ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو، شاندی میوان هیوایان خواست لایەنە سیاسیەکانی باکووری کوردستان بەیەکگرتووەی ئامادەسازی بکەن بۆ هەڵبژاردنی حوزەیرانی ٢٠٢٣ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ پارتی دیموکراتی گەلان ( HDP )خواست لەو هەلبژاردنەدا، هەروەها ئیدانەی هەموو ئەو فشارە نادیموکراسیانەیان کرد کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیا دەخرێنە سەر ( HDP)
دوا بەدوای ئەو دیدارە هەر لەشاری ئامەد شاندی هاوبەشی شیوعی و زەحمەتکێشان لەگەڵ پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان
( DBP ) کۆبوونەوە و، لە لایەن هەریەک لە ( سالحا ئایدەنیز و بەردان ئوستورک ) پێشوازیان لێکرا، ئەمەو بەرپرسانی ( DBP ) خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەوەی لەو کاتە هەستیارەدا شاندی حزبی زەحمەتکێشان و شیوعی سەردانی باکووری کوردستان دەکات و ئەو سەردانەیان بە پشتیوانیەکی مەعنەوی گرنگ زانی.
شایانی باسە وا بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا شاندی هاوبەشی حزبی شیوعی و زەحمەتکێشان چەندین دیداری سیاسی دیکە ئەنجام بدات.
ئــــــــا : بێستون لەتیف

