لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دیاربەکر پێنج کەس گیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە قەزای سیلڤانی پارێزگای ئامەد، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 23 کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لەسەر رێگای سیلڤان-ئامەد روویدا کە بەهۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونيیەوە پاسەکە کە سەر بە کۆمپانیاکەی گواستنەوە بوو وەرگەڕا.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمێکی زۆری فریاگوزاری بەپەلەی تەندروستی ئاگرکوژێنەوە، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، پاش چارەسەری سەرەتایی بریندارەکانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.

ئــــــــا : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار