پێنج خۆراكی سیحری بۆ لەناوبردنی چەوری خوێن

بۆ ئەوەی دڵێكی تەندروستت هەبێ و بۆڕییەكانی خوێن بە تەواوی لە چەوری كەڵەكەبوو پاك بكەیتەوە، كە بەرپرسن لە گواستنەوەو گێڕانەوەی خوێن بۆ ئەندامەكانی جەستە، پێویستە زۆر بە وریاییەوە چاودێری تەندروستیت بكەیت، چونكە جەڵتەو زۆر كارەساتی گەورەی لێ دەكەوێتەوە، لە خوارەوە پێنج خۆراكی سیحریتان پێ ئاشنا دەكەین، كە چەوری ناو بۆڕییەكانی خوێن ڕادەماڵێ و لە مەترسییەكانی كۆبوونەوەی چەوری دوورتان دەخاتەوە.

  1. سیر : دەنكێك سیر بخە ناو خۆراكی ژەمەكانت، ئەمە بە باشترین و خێراترین ڕێ دادەنرێ بۆ پاككردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن، پزیشكان و زانایانی ئەڵمانیا دووپات لەوە دەكەنەوە، بە خواردنی سیر كۆلیستڕۆڵی خراپی ناو خوێن كەم دەبێتەوەو چەوری كەڵەكە بوو ڕادەماڵێ و دڵ تەندروست دەكات و لە مەترسییەكان دوورتان دەخاتەوە.
  2. هەنار : ڕێژەیەكی زۆر بۆلیفینۆل و ڤیتامین C و دژە ئۆكسید لە پێكهاتەی هەنار هەیە، یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی ئۆكسیدی نیتریك كە شادەماری دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دەپارێزێ و ڕۆیشتنی خوێن خێرا دەكات، كە ئەمەش وا دەكات بۆڕییەكان پاك ببنەوە.
  3. ماسی سەلەموون : ڕێژەیەكی زۆر ترشە چەوری ئۆمێگا 3 ی تێدایە، هەوكردنی بۆڕی و مولوولەكانی خوێن لەناو دەبات و خوێن پاك دەكاتەوەو ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ دادەبەزێنێت.
  4. زەردەچەو : بۆ خواردنەكانت زیادی بكە، چونكە دەبێتە یارمەتیدەرێكی بەهێزی پاككردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن، ڕێ لە هەوكردن دەگرێ و سوڕی خوێن چاڵاك دەكات.
  5. زەیتی زەیتوون : زۆر بە سوودە بۆ دڵ و ڕێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسیدو پێكهاتەی بۆلیفینۆلی تێدایە كە دڵ تەندروست دەكەن و كۆلیستڕۆڵی خراپ لە ناودەبات.

ئامــــادەكـــردنی : چـــیـــا جـــەمـــال : هۆشمەند

پەیوەندیدار