ھـەســەدە: ئۆپراسیۆنی بـروسـکی جـزیـر بەسەركەوتوویی کـۆتـاییھات

ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، لە رۆژی ٢٩/١٢/٢٠٢٢ ئۆپرسیۆنی بروسکی جزیر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا دەستی پێکردوە، بەمەبەستی ئاشکراکردنی شانە نوستووەکانی داعش و دەستگیرکردنی تیرۆریستان، رۆژی ٦/١/٢٠٢٣ ئۆپراسیۆنەکە کۆتایھات.

راشیگەیاندوە، لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی ئەو ئۆپراسیۆنەدا لە ماوەی ھەشت رۆژدا توانراوە، کێوماڵی ٥٥ گوندی دەوروبەری ناوچەکانی ھۆل و تل حەمیس و تل بەراک بکەن، ھەروەھا ١٠٢ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون، سێ لەوانە سەرپەرشتی تەقینەوە خۆکوژییەکانی باکور و رۆژھەڵاتی سوریایان کردوە.

بە پێی راگەیەنراوەکەی ھەسەدە، دەستیش بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانی داعشدا گیراوە، ١٥٤ کەسیش بە گومانی ھاوسۆزییان بۆ داعش دەستگیرکراون.

بەهۆی قەڕەباڵغی دانیشتوانی هەرێمەکە و بەکارهێنانی دۆخی مرۆیی لەلایەن تیرۆریستانەوە، هێزەکانمان لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا، ئەندامی زیاتریان بەشداری پێکرد. هەروەها تێکۆشانمان بۆ لەناوبردنی شانە شاراوەکانی تیرۆریستان بەردەوامە بۆ ئەوەی ئاسایشی هەرێمەکە مسۆگەر بکەین.”

ئــــــــا : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار