هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد، ساڵی رابردوو لە هەولێر 7 هەزار و 678 تاوان ئەنجام دراون، كە 10%یان ئاشكرا نەكراون و لەژێر لێكۆڵینەوەدان.
هۆگر عەزیز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، ساڵی رابردوو لە هەموو تاوانە جیاجیاكانی وەك “كوشتن، دزی، ساختەكاری، ماددەی هۆشبەر، تەقەكردن و رێگری كردن” 9 هەزار و 446 تۆمەتبار دەستگیر كراون.
رونیشیكردووەتەوە، هەر لە ساڵی 2022دا لە هەولێر 7 هەزار و 678 تاوان ئەنجام دراون، 6 هەزار و 894 تاوانیان ئاشكرا كراون، 88 كەس بە تۆمەتی كێشانی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیكردن دەستبەسەركراون، 398 كەسیش بەتۆمەتی ئاژاوەگێڕی و 976 كەسیش بەتۆمەتی سواڵكردن دەستگیركراون.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە 2022دا 333 تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر كراون و 582 تۆمەتباریش لە لایەن ژوری ئۆپراسیۆنی باڵای هاوبەش دەستگیركراون.