پەرلەمانتارێك: بەم نزیكانە قەیرانی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار چارەسەر دەبێت

زیاد جەنابی ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، بانكی ناوەندی توانای ئەوەی هەیە متمانەی دینار بگەڕێنێتەوە، پێشتریش حكومەتی لە چوون بەرەو نادیار رزگار كردووە.

جەنابی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، هەوڵەكانی بانكی ناوەندی عیراقی بەرز دەنرخێنن كە پاڵپشتی حكومەتی كردووە و 30 ملیار دۆلار قەرزیدا بە حكومەت، ئەوەش لە چوون بەرەو چارەنوسێكی نادیار رزگاری كرد لەو كاتەدا.

رونیشیكردووەتەوە، بانكی ناوەندی توانای ئەوەی هەیە قەیرانی ئێستا تێپەڕێنێت كە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و دابەزینی بەهای دینارە، لەو چوارچێوەیەشدا هەنگاوی ستراتیژی سەركەوتووی گرتووەتەبەر.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەم نزیكانە ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت كە بازاڕی عیراقی تووشی شڵەژان كردووە، چونكە بانكی ناوەندی توانای هەیە متمانە بە دینار بگەڕێنێتەوە.

A: ZOZK

پەیوەندیدار