ھاوسەرۆکی ھەدەپە دەڵێت، لە داھاتوویەکی نزیکدا کاندیدیان سەرۆک کۆماری تورکیا رادەگەیەنن، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپەش دەڵێت، تاکە کەس کە پشتگیری ناکەن بۆ کاندیدبوون مەنسور یاڤاشە.
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپەش لە شاری قەرس بوو لە باکووری کوردستان، لە چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی رێکخستنەکانی پارتەکەی بۆ یەکەمجار رایگەیاند کە هەدەپە بە بەربژێری خۆیەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا دەکات.
هاوسەرۆکی هەدەپە دەڵێت، “لە زووترین کاتدا بەربژێری خۆمان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەخەینە بەردەم گەلانی تورکیا. واتە هەدەپە بەربژێری خۆی دەستنیشان دەکات، بەربژێری خۆی پیشان دەدات و بە بەربژێری خۆیەوە بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکات. هیچ هاوبەشییەکمان لەگەڵ هاوپەیمانیی جمهوور و هاوپەیمانیی میللـەت دا نییە.”
لای خۆیەوە، “مەراڵ دانش بێشتاش” جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە رایگەیاند، تاکە کەسێک کە پشتگیری ناکەن بۆ کاندیدبوون، “مەنسور یاڤاش”ە، تا ئێستا دەنگدەرانی”ھەدەپە”ناڕەزایەتییان بەرامبەری ھەیە و پێشوازی لە کاندیدی بوونی ناکەن.
“مەنسور یاڤاش” سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرەیە و سەر بە پارتی گەلی کۆماری “جەھەپە”یە و یەکێکە لەو کەسانەی کە چاوەڕواندەکرێت لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار دیاری بکەن.
A: ZOZK