دوای ئەوەی ژنێک لەشارەدێی شوان کوژرا هاوسەرەکەی بانگەشەی ئەوەی دەکرد سێ چەکداری نەناسراو چونەتە سەریان و ژنەکەیان کوشتووە دەرکەوت راستیەکەی ساردوەتەوە و خۆی هاوسەرەکیە کوشتووە.
ئەو ژنەی ٢٨/١٢/٢٠٢٢ لە شارەدێی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک کوژرا و لە کاتی ڕووداوەکەدا وا باسکرا کە سێ چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه و ژنه‌كه‌یان كوشتوه، هاوسه‌رەکەیان بەستووەتەوە، پۆلیس دوای لێکۆڵینەوە ئاشکرایکرد کە هاوسەری ژنە کوژراوەکە بکەری تاوانەکە بووە.
بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان دوای تێپه‌ڕبونی نزیكه‌ی ١٠رۆژ ده‌ركه‌وت، هاوسەری ژنەکە راست ناكات خۆی به‌چه‌قۆ هێرشیكردوه‌ته سه‌ر ژنه‌كه‌ی و پاشانیش گوللـه‌یه‌كی لێیداوه و كوشتویه‌تی.
پۆلیسی کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك تیمێكی كارا پێكهێنرا، ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه خۆی هه‌ستاوه به كوشتنی ژنه‌كه‌ی و له‌ئێستاشدا به‌پێی مادده‌ی ٤٠٦ له‌یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
ئێستانیوز: بێستون لەتیف




