لە شاری ئامەدى باكووری كوردستان کۆنفڕاسێک سەبارەت بە ئەمڕۆ و ئایندەی راپەڕینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بەسترا

رۆژی یەك شەممە بەرواری 8/1/2023 لە شاری ئامەدى باكووری كوردستان بە دەستپێشخەری پارتی کۆمەنیستی کوردستان- باکوور کۆنفراسێک سەبارەت بە ئەمڕۆ و ئایندەی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان بەسترا.ئەمەو لە کۆنفراسەکەدا کە هەریەک لە دکتۆر (کاوە مەحمود )سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان و (بێکەس قادر) ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، (هاوڕێ سینان) سکرتێری پارتی کۆمەنیستی کوردستان- باکوور ، (خاتو خەجێ) بابەتی خۆیان سەبارەت بە پرسی کۆنفراسەکە پێشکەش کرد.جێی ئاماژە بۆكردنە کۆنفراسەکە بە سەرەنج و تێبینی ئامادەبوان دەوڵەمەندكرا ، شایانی باسە جاری یەکەمە کە پرسێکی گرنگی وا لە باکووری کوردستان کۆنفراسی بۆ ببەسترێت و شاندێکی باشووری کوردستان کە پێکهاتووە لە حزبەکانی شیوعی و زەحمەتکێشان لە ئاستی باڵا بەشداری تیادا بکەن.

ئێستانیوز: بێستون لەتیف

پەیوەندیدار