رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویکردوەتەوە، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرازیلی رەتکردوەتەوە.
رۆژنامەکە رایگەیاندوە، لە ماوەی رابردوودا رۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیمای هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل پەیوەندی بە گواردیۆلاوە کردووە و داوای لێکردووە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان وەربگرێت.
ئاشكراشیکردووە، گواردیۆلا ئەو بیرۆکەیەی رەتکردوەتەوە و بە رۆناڵدۆی راگەیاندوە چەند کارێکی ماوە لەگەڵ مانچستەر سیتی تەواوی بکات و هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە دەیەوێت نازناوی چامپیۆنز لیگ لەگەڵ یانەکەی ئێستای بەدەستبهێنێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، گواردیۆلا هیوایەکی زۆری بەوە هەیە نازناوێکی ئەوروپی بۆ یانەکەی بەدەستبهێنێت و تا ئێستاش ئەزمونی هەڵبژاردەکانی تاقینەکردوتەوە، لەگەڵ یانەکانیش تەنیا لەگەڵ بەرشەلۆنە نازناوی ئەوروپی بردوەتەوە و لەگەڵ یانەکانی بایرن میونشن و مان سیتی تەنیا نازناوی ناوخۆیی وڵاتەکانی بەدەستهێناوە.
ئێستانیوز: بێستون لەتیف