ئەنجوومەنی ئاسایش دوو تۆڕی سەر بە داعش دەستگیردەكات

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوو تۆڕی سەر بە داعشیان دەستگیرکردووە لە شاری هەولێر کە “پلانیان هەبووە پێش سەری ساڵی 2023 تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستی لە هەولێر بکەن.”

لەبەشێكی راگەیەنراوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشدا هاتوە، لە دوو هەوڵ و پیلانی گروپی داعش بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەو كردەوەی تیرۆریستی لە پێش سەری ساڵی 2023 لەشاری هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆرو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە مانگی 12ی 2022 توانرا هەردوو هەوڵەكە پوچەڵ بكرێنەوەو چوار تیرۆریستیش دەستگیر بكرێن كە بریتیبون لە دوو تۆڕی جیاو لەلایەن قیاداتی گروپی تیرۆریستی داعش فەرمانیان پێدرابوو بۆئەوەی كردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن.

راشیگەیاندوە، تۆڕی یەكەم، لە 23ـی 12ـی 2022 دەستگیركران، كە (سیاف ئەلقورەیشی) كە خۆكوژ بوەو پلانی هەبوە پێش سەری ساڵ لەبەردەم دەرگای سەرەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر بە پشتێنی بۆمبڕێژكراو بە هاوكاری تیرۆریستی دەستگیكراو (ئەبو جەعفەر) خۆی بتەقێنێتەوە، هەروەها لە هەوڵدا بون بۆ تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە رێگەی ریمۆت كۆنتڕۆڵ لە بەردەم بنكەی ئاسایشی عەنكاوە.

لەبارەی تۆڕی دوەمیشەوە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاندوە، تیرۆریست (موسا ئیسماعیل عەلوان ئیسماعیل ناسراو بە یەعقوب) پێشتر لە (سوریا لە كەمپی هۆڵ) نیشتەجێبون بەشداربون لە كوشتنی چەندین هاووڵاتی لەناو كەمپی هۆڵ، ئەم دوو تیرۆریستە لە ساڵی (2022) هاتونەتە شاری هەولێرو لەسەر فەرمانی قیاداتی داعش پلانانیان هەبوە بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆرو كوشتن لە شاری هەولێر.

A: zozk

پەیوەندیدار