عێراق.. یەدەگی زێڕ 130 تەنی تێپەڕاند

حکومەتی عێراق به‌ كڕینی 130 ته‌ن و 300 كیلۆ زێڕ، ناوی چوه‌ته‌ ناو لیستی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی زێڕ له‌ناو وڵاتانی وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه‌، وڵاتی سعودیه‌ش پێشه‌نگی لیسته‌كه‌یه‌.

ئه‌نجومه‌نی زێڕی جیهانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، شانشینی سعودیه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشه‌نگی لیستی گه‌وره‌ترین وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌ خاوه‌نی یه‌ده‌گی زێڕین و له‌ دوای ئه‌ویش لوبنان، جه‌زائیر، عێراق و میسر دێت.

سعودیه‌ خاوه‌نی 323 ته‌ن و 100 كیلۆ زێڕه‌
سعودیه‌ خاوه‌نی 323 ته‌ن و 100 كیلۆ، لوبنان 289 ته‌ن و 800 كیلۆ، جه‌زائیریش 173 ته‌ن و 600 كیلۆ، پاشان له‌ریزبه‌ندی چواره‌مدا عێراق دێت كه‌ خاوه‌نی 130 ته‌ن و 300 كیلۆ، له‌دوای ئه‌ویش میسڕ دێت كه‌ خاوه‌نی 125 ته‌ن و 500 كیلۆ زێڕه‌.

له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا، داتاكانی ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌ریخستوه‌، ئه‌مریكا به‌ یه‌ده‌گی ئه‌و كانزا به‌نرخه‌ له‌ پێشه‌نگی جیهاندایه‌، كه‌ ده‌كاته‌ هه‌شت هه‌زار و 133 ته‌ن و 500 كیلۆ، له‌ دوای ئه‌ویش ئه‌ڵمانیا دێت كه‌ یه‌ده‌گی زێڕی سێ هه‌زار و 355 ته‌ن و 100 كیلۆیه‌، پاشانیش ئیتاڵیا له‌ریزبه‌ندی چواره‌م دێت به‌ دو هه‌زار و 451 ته‌ن و 800 كیلۆ، له‌دوای ئه‌ویش فڕه‌نسا به‌ دو هه‌زار و 436 ته‌ن و 800 كیلۆ دێت، روسیا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌پله‌ی پێنجه‌م دێت به‌ دو هه‌زار و 298 ته‌ن و 500 كیلۆ.

A- zozk

پەیوەندیدار