وەزیری تەندروستی: ھیچ رێکارێک ناکەین ببێتە بارگرانی بۆ سەر ھاووڵاتیان

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، “نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه‌، ئه‌گه‌ر رێكارێكیش بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر گومانێكی ڤایرۆسێكی نوێ بگیرێته‌به‌ر ئامانج لێی خۆپارێزی ده‌بێت و بارگرانی له‌سه‌ر كار و كه‌سابه‌تی هاوڵاتیان دروست ناكات”.

د. سامان به‌رزنجی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “هه‌ر ڕێكارێك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر گومانێكی ڤایرۆسێكی نوێ ته‌نها مه‌به‌ست به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و خۆپارێزی ده‌بێت له‌ ته‌شه‌نه‌كردن، به‌ دڵنیایی هیچ ڕێكارێكیش ناگرینه‌به‌ر كه‌ بارگرانی بۆ كاروكه‌سابه‌تی هاوڵاتی دروستبكات، هه‌مو كات چاودێری دۆخی هه‌مو نه‌خۆشیه‌كی گواستراوه‌ ده‌كه‌ین”.

راشیگه‌یاندوه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان دو ملیۆن و 931 هه‌زار و 474 ژه‌مه‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا به‌ هاوڵاتیان دراون كه‌ به‌ نزیكه‌یی نیوه‌ی دانیشتوان به‌لایه‌نی كه‌م ژه‌مێك یان دو ژه‌م ڤاكسینیان پێدراوه‌”.

به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

49.6 % هاوڵاتی سه‌رو 18 ساڵ ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتوه‌.

40.2 % هاوڵاتی سه‌رو 18 ساڵ ژه‌می دوه‌میان وه‌رگرتوه‌.

ته‌نها له‌ 2 % ی هاوڵاتیانی سه‌رو 18 ساڵ ژه‌می سێیه‌میان وه‌رگرتوه‌.

له‌كاتێكدا بۆ هاوڵاتیانی سه‌رو 12 ساڵی 37% ژه‌می یه‌كه‌م و 30% ژه‌می دوه‌م و 1% ژه‌می سێیه‌م وه‌رگرتوه‌.

A: zozk

پەیوەندیدار