ئێوارەی رۆژی سێشەممە 10-1-2023 لە چلەی ماڵئاوایی (طاهر كريم علی- مامۆستا ڕەوەند) پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی و سکرتێری پێشووتری مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان،لە هۆڵی شەهیدان لە بارەگای رێکخراوی کلدوئاشووری حزبی شیوعی کوردستان لە شارۆچکەی عەنکاوە، بەڕێوەچوو.
مەراسیمی ماتەمینەکە بە ئامادەبوونی د.کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و کەسوکاری کۆچکردوو ئەنجام درا.
ئەمەوە شاندێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و ستافی لقەکانی هەولێر و دێرینەکان بەشداری مەڕاسیمەکەیان کرد.
جێگای ئاماژەیە ووتاری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ چلەی مامۆستا ڕەوەند لە لایەن بێکەس قادر خوێندرایەوە کە ئاماژەی دابوو بە تێکۆشان و ڕابردووی لە مەیدانی خەبات و پێشمەرگایەتی.
ئێستانیوز : بــێســتـــون لـــەتـــیـــف