حسێن ئه‌لئه‌سه‌دی شاره‌زای كه‌شناسی عێراقی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو زستانه و سارد ده‌بێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌م له هه‌ندێك ناوچه هه‌یه.
حسێن ئه‌لئه‌سه‌دی ده‌ڵێت: “پێشبینی ده‌كرێت رۆژی هه‌ینی شه‌پۆلێكی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ری عێراق بگرێته‌وه و ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ ته‌م له زۆربه‌ی ناوچه‌كان و ئه‌گه‌ری بارانبارینی به‌لێزمه له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوور هه‌یه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رۆژی شه‌ممه كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باشووری عێراق.
حسێن ئه‌لئه‌سه‌دی راشیگه‌یاند كه رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی نوێی بارانبارین ناوچه‌كانی باشوور ده‌گرێت و پێده‌چێت هاوشێوه‌ی ئه‌م شه‌پۆله بارانبارینه‌ی ئێستا بێت.