ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوایین بڕیاری لە بارەی ناردنی 400 ملیارەکە بۆ هەرێم راگەیاند

وەزیری ژینگەی عیراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕ‌یاری کۆتایدا لەسەر ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم ئەوەش دوایی ئەوەی گۆڕ‌انکاری لە شێوازی ناردنی پارەکە کرا.

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بڕ‌یاری نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق 400 ملیار دینارەکە بانکی ( تی بی ئای ) رەوانەی دەکات بۆ ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عیراقیش کەفالەتی ئەو بڕ‌ە پارەیە دەکات کە دەنێردرێت بۆ ھەرێم تاوەکو ئیقراری بودجەی ساڵی 2023 دەکرێت و بە رەسمی ئەو بڕ‌ە پارەیە وەک پشکی ھەرێم لە بودجەدا جێی دەکرێتەوە .

ناوەڕاستی مانگی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 400 ملیار دینار بۆ ھەردوو مانگی 11 و 12 ی ساڵی رابردوو بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تا ئێستا پارەکە نەنێردراوە.

دوای ھەفتەیەک لەو بڕیارە،تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە نوسراوێکدا بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ھۆکاری نەناردنی پارەکەی گەڕاندەوە بۆ پاکتاونەکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و بەغدا لەنێوان ساڵانی 2004 – 2020 لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی نادەستوری بوونی یاسای نەوت و گازی ھەرێم.

پەیوەندیدار