پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە پلاندایە بەشی چوارەمی شەقامی 150 مەتری لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، سێ بەشی شەقامی 150 مەتری تەواو بوون و لە پلاندایە کە بەشی چوارەمی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستپێبکات.
شه‌قامی بازنه‌یی 150 مەتریی هەولێر، یه‌كێكه له ستراتیژیترین پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، درێژیی شه‌قامه‌كه 70 كیلۆمه‌تره. هه‌ر ئاراسته‌یه‌كی نزیكه‌ی 20 مه‌تر پانه و پێنج ئۆتۆمبێل دەتوانن به ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌سه‌ری رێبکەن، بۆ هه‌ر سایدێكیش شاڕێیه‌كی خزمه‌تگوزاری له ته‌نیشتیدا دروست ده‌كرێت. پرۆژەکە له پێنج قۆناخ پێكدێت، ئێستا سێ قۆناخی تەواو بووە.
لە ماستەرپلانی هەولێردا، جگە لە شەقامی بازنەیی 150 مەتری، شەقامی بازنەیی 200 مەتریش هەیە. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر گوتی: “دوای تەواوبوونی 150 مەتری، دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی 200 مەتریش دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتەکەی دیار نییە.”