حكومەتی روسیا ژمارەیەك وەزیری حكومه‌تی بریتانیای خستە لیستی ڕەشەوە

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وەك وەڵامێك بۆ هەڵوێست و هەنگاوەكانی بریتانیا لە بەرامبەر دژایەتی كردنی وڵاتەكەیان بڕیاریانداوە زیاتر لە 36 وەزیری كابینەكەی ریشی سوناك، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، نوێنەرانی دەزگاكانی جێبەجێكردی یاسا و بەشێک لە رۆژنامەوانانی ئەو وڵاتە بخەنە لیسی رەشی روسیاوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆڕی هەواڵی ڕوسیای ئەمڕۆ بڵاویكردۆته‌وه‌، وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زیاتر لە 36 کەسایەتی بەریتانیایان خستۆتە نێو “لیستی ڕەش”ی وڵاتەكەیانەوە، بەشێكیان وەزیرانی سەر بە حكومەتی بریتانیا و نوێنەری دەزگاكانی جێبەجێكردنی یاسا و ژمارەیەك ڕۆژنامەوانیشی تێدایە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، “بەهۆی ئەو هەنگاوانەی حكومەتی بریتانیا کە دژ بە روسیای گرتونیەتەبەر و بەدەوامە لە جێبەجێكردنی میكانیزمی سزادانی تاكەكەسی و زیاتركردنی هەڵمەتەكانیان بۆ پڕوپاگەندەی كردن بە ئامانجی زڕاندنی ناوی بەرپرسانی مۆسكۆ و گۆشەگیركردنی وڵاتەكەمان لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی، بڕیاردرا هەندێك لە ئەندامانی كابینەی ریشی سوناك و هەندێك لە نوێنەرانی دەزگا ئەمنییەكان ئەو وڵاتە بخەینە لیسی رەشی وڵاتەكەمانەوە”.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، “لەندەن بەبێ هیچ پاساوێك گفتوگۆی داهێنەرانە و بنیادنەر رەتدەكاتەوە، بەردەوامەیشە لە رەوانەكردنی هاوكارییە سەربازییەكان بە پاڵپشتی ئەمریكا بۆ ئۆكرانیا و زانیاری ناڕاست لەبارەی ڕوسیا و رقلێبونەوە لە نەژادی روسی و روسیا بڵاودەكەنەوە”.

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار