کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ئەگەری کەمێک کڕێوە و نمە باران هەیە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی هەینی ئاسمان لە ساماڵەوە بۆ هەوری تەواو  دەگۆڕێت و خێرایی باش چالاکتر دەبێت، هەروەها لەناوچە شاخاوییە سنوریەکان ئەگەری کەمێک کڕێوە و نمە باران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لە ساماڵەوە بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت و خێرایی باش کە لەئێستادا ( 10 –  15 ) کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، چالاکتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک کڕێوە و نمە باران هەیە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوری رۆژهەڵات، لە ئەنجامیشدا پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 10  پلەی سیلیزی

دهۆک: 11 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی

سۆران : 9  پلەی سیلیزی

گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی

پەیوەندیدار