شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان سوێدو تورکیا دەستی پێکرد

دادگای سوێد داواکاری تورکیای رەت کردە بۆ رادەست کردنەوەی چوار کەس.دادگای بەرزی سوێد دەڵێ بەڵگەکانی تورکیا کە ئەو کەسانەی پێ تاوانبار دەکات بەپێی یاسای سوێد ناچنە چوارچێوەی تاوان،بۆیە حکومەتیش ناتوانێ فشار لە دادگا بکاو رێز لە بڕیارەکەی دادگا نەگرێت،حکومەتی تورکیا گازاندەی بێ بەڵێنی لە سوێد دەکاو دەڵێ بەڵێنەکانی شکاندن و نەیبردەسەر بەرامبەرمان دوێنی لەپێش کۆشکی پارێزگای ستۆکھۆڵم پەیکەرێکی ئەردۆغان بە سەرەوژێری ھەڵدەواسرێ بەھێمای سزای سێدارە بۆ ئەدۆغان،دیارە تورکیا یەکسەر کاردانەوەی دەربڕی و تەنگاو بوە باڵوێزی سوێدی لە ئەنقەرە بانگی وەزارەتی دەرەوە کردوە بۆ سەرزەنشت و دەربڕینی نیگەرانی و رەخنە، وتەبێژێکی ئەردۆغان لە تویتێکدا نوسی دیارە سوێد ھیچ ناکات و ھیچ ھەلوێستێی نیە بەرامبەر بە تێرۆریستان.
وەزیری دەرەوەی سوێد،توبیاس بیلسترۆم” لە تویتێکدا نوسی کارێکی نەشیاو ناشیرینە،ھەر ئەوەندە بێ ھیچ ھەرەشەیەک لە بکەرانی،چونکە ئەوە بەشێکە لە ئازادی رادەربڕین لە سوێد و ناچێتە قالبی تاوان وەکو تورکیا لەسەر وتەیەک دژ بە ئەردۆغان ھەزاران کەس روبەروی دادگاو لێپرسینەوەو ئەشکەنجەو توندوتیژی و زیندان بۆتەوە بەتاوانی بێرێزی بە سەرۆک کۆمار، کۆشکی پارێزگا بە ھێمای ستۆکھۆلمیش ناسراوە ئاھەنگی خەڵاتی نۆبێلیش ھەر لەھۆڵی گەورەی ئەو کۆشکە بەڕێوەدەچێت ساڵانە، شارەزایێکی ئەمریکا لە بواری ئاسایش و سیاسەتی نێوەدەولەتی دەڵێ،تورکیا بە ئاسانی واز لە سوێد ناھێنێ ھەر فشاری بۆ دەھێنێ ھەرچەند داواکاریەکانی بەجێبھێنێ و مل بۆ فشارەکانی بدات ئەردۆغان ھێشتا بنمیچی داواکاریەکانی بەرزتردەکاتەوەو زیاتری دەوێت، لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێ ئەبێ فشاری پێچەوانە پەیرەو بکرێ دژ بە تورکیا لەلایەن ووڵاتانی ھاوپەیمانی ناتۆ بەتایبەتی بەریتانیا چونکە ووڵاتێکی گەورەو ئەندامێکی کاریگەرە لە ھاوپەیمانەکەدا.

ئامادەکردنی : ئالان دەرگەڵەیی

پەیوەندیدار