ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران له‌سێداره‌دانی وه‌زیری به‌رگری له‌پێشتر و تاوانباركراو به سیخوڕیكردن بۆ به‌ریتانیای ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی میزانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران ڕایگه‌یاند: عه‌لی ڕه‌زا ئه‌كبه‌ری هاووڵاتیی به‌ریتانی ـ ئێرانی، به‌یانیی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه له‌سێداره دراوه.
جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌كبه‌رییدا له‌كاتێكدایه پێشتر هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا داوایان له ئێران كردبوو بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه جێبه‌جێ نه‌كات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران، ئه‌كبه‌ریی تۆمه‌تبار كرد به دروستكردنی خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌وی و زیانگه‌یاندن به ئاسایشی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی وڵات له‌ڕێی گواستنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری بۆ به‌ریتانیا. له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا وته‌كانی ناوبراو بڵاوكرایه‌وه كه دان ده‌نێت به تاوانه‌كانیدا له گواستنه‌وه‌ی زانیاریی نهێنی و هه‌ستیار بۆ به‌ریتانیا و به‌شداری له تیرۆركردنی زانای ئه‌تۆمیی ئێرانی موحسین فه‌خریزاده.
عه‌لیڕه‌زا ئه‌كبه‌ری ته‌مه‌نی 61 ساڵ بوو، له ته‌مه‌نیدا چه‌ندین پۆستی گرنگ و باڵای ئه‌منی و به‌رگریی له ئێران وه‌رگرتووه و له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2005 جێگری عه‌لی شمخانی وه‌زیری به‌رگری بووه.
ئێستانیوز : بێستون لەتیف