ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەمە ١٤/١/٢٠٢٣ ، ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەسەرپەرشتی بەهمەن حوسێن بەرپرسی ئەنجومەن و ئامادەبوونی بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزب و تەواوی ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای باسکردن لە بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە، ژیان و گوزەرانی خەڵک، بەرنامە و پلانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ ساڵی تازە، بە تایبەت پرسی هەڵبژاردنی کوردستان خرانە بەرباس و گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی بە نیگەرانیەوە ڕوانیە بارودۆخی سیاسی کوردستان، پرسی کێشە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان بەغدا وهەرێمی کوردستان، نەبوونی یەک ستڕاتیژی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاریشەکان، ئەو خاڵانەبوون کە لە ئاستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی هەڵوەستی لەبارەیەوە کرد.
هەر سەبارەت بە دۆخی سیاسی کۆبوونەوە هەڵوەستەی لەسەر ڕەوشی پارچەکانی دیکەی کوردستان کرد، جەغتی لە پێویستی پشتیوانی لە خەباتی پارچەکانی کوردستان کردەوە.
لە کۆتاییدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی بە وەرگرتنی چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک کە خزمەت بە بەروەپێشچوونی تێکۆشانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بکات بە کۆتاهات.

پەیوەندیدار