پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، تا کۆتایی ئەم مانگە دۆلار بەرامبەر بە دینار دەگەڕێتەوە نرخی پێشووی خۆی و هەر 100 دۆلارێک دەبێتەوە بە 147 هەزار دینار.
مستەفا غالیب پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق وتیشی، ڕێككارەكان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامن و لە کۆتایی ئەم مانگەدا چیتر قەیرانێک نامێنێت بە ناوی قەیرانی دراو.
ئەوەشی خستەڕوو، تا کۆتایی ئەم مانگە دۆلار بەرامبەر بە دینار دەگەڕێتەوە نرخی پێشووی خۆی بۆ هەر 100 دۆلارێک بە 147 هەزار دینار دەبێت و بەهای دینار دووبارە بەرزدەبێتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەم مانگەدا نرخی دۆلار بۆ سەروو 160 هەزار دینار بەرزبوەوە لە بازاڕەکانی دراودا.




