هاوشێوهی پیاوان خانمان ئارهزوو دهكهن ئهو كهسهی دهبێته هاوبهشی ژیانیان خاوهنی چهند تایبهتمهندیهك بێت لهوانهش:
1- ڕاستگۆیی : خانمان ئارەزووی ئەوە دەكەن هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێكدا بكەن كە بەڕاستگۆبێت و بێ پێچوو پەنا ڕاستیەكان بڵێت بەڵام بێ ئەوەی ببێتە مایەی شەرمەزاركردنی دەوروبەرەكەی .
2- جلوبەرگ و خاوێنی : ئەو پیاوانەی جلوبەرگی خاوێن و شیك دەپۆشن دەبنە جێگەی سەرنجی خانمان، لەبەر ئەوە تۆی پیاو هەوڵبدە هەمیشە جلوبەرگی خاوێن و تایبەت بە خۆت لەبەر بكەیت بۆ ئەوەی جێگەی سەرنجی هاوسەرەكەت بیت .
3- بۆن: هەندێك جۆر بۆنی پیاوان هەیە كە خانمان زۆر ئارەزووی دەكەن ، هەروەك چۆن هەندێك بۆنی تایبەت بە خانمان جێگەی ئارەزووی پیاوانە .
4- تەماشاكردنی ڕاستەوخۆی ناو چاو : ئەوكاتەی بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ تەماشای ناو چاوی بەرامبەرەكەت دەكەیت ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەو كەسە بۆتۆ گرنگە و ئەو بابەتەش كە باسی دەكات بۆ تۆ پڕ بایەخە ، زۆرێك لە خانمان ئارەزوی ئەوە دەكەن كاتێك لەگەڵ بەرامبەرەكەیان دەدەوێن تەماشای ناوچاویان بكەن .
ئامــــادەكـــردنی : چـــیـــا جـــەمـــال : هۆشمەند