بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: بەفر لە ناوچە شاخاویەكان دەبارێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوەو شەپۆلی بارانبارین هەریم دەگرێتەوە كە پێشبینی دەكرێ بە شێوەی بچڕ بچڕ تا دوای نیوە شەوی شەممە بەردوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ شەممە شەپۆلێكی باران بارین هەندێك لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە, لە ئەنجامی كاریگەری ئەم شەپۆلە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ ئەگەری دەست پێكردنی بارینی نمە باران لە كاتەكانی نێوەڕۆدا لە ناوچەكانی گەرمیان و كەركووك و هەڵەبجە وە لە كاتەكانی ئێوارەو و شەودا شەپۆلی باران بارینەكە درێژ دەبێتەوە پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە وە پێشبینیش دەكرێ لە شەودا ڕێژەیەكی زیاتر باران لەو ناوچانە ببارێ.
ئەوەشی خستەڕوو: بۆ پارێزگای هەولێر پێشبینی دەكری ئاسمان هەوری تەواو بێت لە گەڵ ئەگەری كەمێك نمە بارانی بچڕبچڕ، بەڵام بۆ پارێزگای دهۆك تەنها ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پێشبینی باران بارین نیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەفر لە ناوچە شاخاویەكانی رۆژهەڵات و باكوری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوەو ئەم شەپۆلە پێشبینی دەكرێ بە شێوەی بچڕ بچڕ تا دوای نیوە شەوی شەممە بەردوام بێت بەتایبەت لە ناوچەكانی گەرمیان و ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
دهۆک:12 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی




