لە پێنجوێن خۆپیشاندان بەردەوامە

ئەمڕۆ ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانى پێنجوێن بە مەبەستى چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و دابینکردنی بەرمیلى دووەمی نەوت بۆ ماڵەکانی شارۆچکەکە بەردەوامی هەیە و تا ئێستاش حکومەتى هەرێمى کوردستان وەڵامى داواکارییەکانى نەداونەتەوە.

ئەمڕۆ ماوەی چوار ڕۆژە خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانى پێنجوێن بە مەبەستى چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و دابینکردنی بەرمیلى دووەمی نەوت بۆ ماڵەکانی شارۆچکەکە بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەشدا بەشێک لە خۆپیشاندەران خێمەیان هەڵداوە و وەک خۆیان دەڵێن، تا چارەسەرى کێشەکانمان نەکرێت بەردەوام دەبین لە گردبونەوەکانمان.

داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران خۆی لە دوو خاڵی سەرەکیدا دەبینێتەوە، کە بریتین لە دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری و بەرمیلی دووەمی نەوت بۆ دانیشتوانى سنورەکەیان.

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار