ئێران: هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق ئێمە نین

باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بێت لە عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کاتێک پشتیوانی یەکەمی عێراق دەبێت و وتیشی، “ئەو دەنگۆیانە نادروستە و بۆ هەژاندنی ڕای گشتییە.”

کازم سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کات پشتیوانی یەکەمی گەشەپێدان و سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق دەبێت سەرەڕای ئەو تۆمەتە نادروستانەی لە بارەی هۆکاری سەرەکی قەیرانی بەزری بەهای دۆلار ئاڕاستەی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو تۆمەتانەی رووبەڕووی ئێران دەکرێنەوە لە بارەی ئەوەی ئەو وڵاتە بە هۆکاری سەرەکی قەیرانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە عێراق بزاندرێت، نادروستە و ئامانج لێی هەژاندنی رای گشتی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە قەیرانی بەرزی نرخی دۆلار لە عێراق سەریهەڵداوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕ دروستکردووە و هەندێک دەنگۆ ئاماژە بەوەدەدەن، بەهۆی ناردنی دراوی دۆلار بۆ ئێران بەهاکەی لە عێراق بەرزبووەتەوە.

پەیوەندیدار