عەلی حەمەساڵح، ئهندامی پهرلهمانی كورستان رایگهیاند، دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاری سزادانی داوە بە 90 ملیۆن دینار كه دهبێت بیدات بە کۆمپانیای تایبەت بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی، بهڵام دهڵێت، “تەسلیمیان نابم و بەردەوام دەبم”.
عەلی حەمەساڵح ئهمڕۆ یهكشهممه له نوسینێكدا بڵاویكردهوه، “دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاری سزادانی منی داوە بە (90 ملیۆن دینار) بیدەم بە کۆمپانیای تایبەت بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی، حوکمڕانی و دادگایەکی سەیر، بەرگری لە مافی گشتی بکەیت، سزات بدەن”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، “وتومە: حکومەت خۆی 98 کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی هەبوە، دیارنیە، ئێستا نابێت دو کۆمپانیا لە دو زۆنەکە 475 کامێرا بە سیستمی پۆینت تو پۆینت دابنێن، 70%ی داهات لە سەرەتا بۆ کۆمپانیا بێت، ئەمە پێچەوانەی یاسایە و بۆ دەوڵەمەندکردنی چەند کەسێکەو بارگرانی گەورە دروست دەکات بۆ خەڵک، هەمو بەڵگەکانم خستە بەردەم دادگا، بەڵام ئامادەنەبون گفتوگۆی بەڵگەکان بکەن”.
عەلی حەمەساڵح دهڵێت، “بەبێ ئەوەی بیسەلمێنن من زیانم لە کەس داوە، دادگای بەرای سلێمانی (90 ملیۆن دینار) سزای داوم، ئەگەر پێتان وایە ئەم سزا بۆ ئەوەیە من پاشەکەشە بکەم و تەنازولتان بۆ بکەم زۆر هەڵەن، هەمو ڕێگایەک دەگرمەبەر بۆ ڕێگری لە هێنان و دانان و بەڕێوەبردنی کامێرای تیژڕەوی بەم سیستمە لە لایەن کۆمپانیاوە سزادانی خەڵک نادرێت کۆمپانیا”.