د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی له پهیامێكدا بۆ خۆپیشاندهرانی پێنجوێن، رایگهیاند، بە بڕیاری وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوای هەوڵدانی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن و پارێزگاری سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، لە ئەمڕۆوە کارەبای قەزاکە چاکدەکرێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ئهمڕۆ یهكشهممه له پهیامێكدا بۆ خۆپیشاندهران و خهڵكی پێنجوێن، رایگهیاندوه، “دانیشتوانی جوامێر و خۆشەویستی قەزای پێنجوێن و دەوروبەری، بە بڕیاری وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوای هەوڵدانی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن و پارێزگاری سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، لە ئەمڕۆوە کارەبای قەزاکە چاکدەکرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتیانی خۆشەویستیش سیستمی زیرەک بۆ زامنکردنی کارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لەسەر داوای خەڵکی پێنجوێن پشکی کارەبای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە ئەمڕۆوە لە پشکی کارەبای پێنجوێن جیادەکرێتەوە.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر نوسیویهتی، “وەک پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینکردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاکەمان”.
لهماوهی چوار رۆژی رابردودا هاوڵاتیانی پێنجوێن خۆپیشاندانیان دهستپێكردبو، داوای كارهبای 24 كاتژمێرییان دهكرد، كه ماوهیهكه بۆ 20 كاتژمێر كهمكراوهتهوه، بههۆیهوه تهواوی دوكان و بازاڕهكانی قهزاكه داخرابو.




