“سەڵاحەدین دەمیرتاش”ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان”ھەدەپە”لە پەیامێکدا لە زیندانی ئەدیرنەوە وەڵامی قسەکانی”سولەیمان سۆیلو”وەزیری ناوخۆی تورکیای دایەوە سەبارەت بە ئاسایشی ھەڵبژاردنەکان کە رایگەیاندبوو، پاراستنی ئاسایشی ھەڵبژاردن بەوان سپێردراوە.
دەمیرتاش لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەوە ھۆکارێکە بۆ ئەوەی پاراستنی ئاسایش گرنگترین پرس بێت سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکان، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ھەموو ئەکتەرە سیاسییەکان بە ڕێبازێکی سەروو حزبی مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکەن.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، ناتوانن ئاسایشی ھەڵبژاردن بە تەنیا بۆ ئەوان جێبھێڵین.
ئەوەش لە کاتێکدایە “سولەیمان سۆیلۆ”وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندبوو، ماوەی ھەڵبژاردن ھاتۆتە پیشەوە، پاراستنی ھەڵبژاردنیش بەوان سپێردراوە، بە جەندرمە و بە پۆلیس سپێردراوە.
ئێستانیوز : بێستون لەتیف