بەرشەلۆنە جامى سوپەرى ئیسپانیاى بەدەستهێنا

بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ڕیاڵ مەدریدى بردەوە و بۆ 14یەمین جار نازناوى جامى سوپەرى ئیسپانیاى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى سوپەرى ئیسپانیا، کە لە یاریگاى مەلیک فەهد لە ڕیازى پایتەختى سعودیە بەڕێوەچوو، لە یارى کلاسیکۆدا بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

لەتایمى یەکەمدا، بەرشەلۆنە هەلەکانى قۆستەوە و دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 33 و 45دا لەلایەن پابلۆ گاڤى و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکییەوە تۆمارکرد و بە پێشکەوتنەوە کۆتایى بە تایمەکە هێنا.

لە تایم دووەمدا، یانە کەتەلۆنیەکە لە خولەکى 69دا گۆڵێکى ترى لە ڕێگەى پێدرى گۆنزالێسەوە تۆمارکرد، هەرچەندە کەریم بنزیمە لە خولەکى 93دا گۆڵێکى بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد، بەڵام بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەى لە بەرژەوەندى خۆى کۆتایى پێهێنا.

بەم ئەنجامەش، بەرشەلۆنە بۆ یەکەم جار بەم شێوازەى ئێستاى جامەکە و بۆ 14یەمین جار لە مێژوودا نازناوى سوپەرى ئیسپانیاى بەدەستهێنا و جیاوازیەکەى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بۆ دوو نازناو بەرزکردەوە، کە یانە مەدریدیەکە 12 نازناوى هەیە.

پەیوەندیدار