فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور دەستیپێکرد

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لینکی فۆرمی دامەزراندنی پاسەوانی سنووری کارا کرد و تاوەکو 18ـی 1ـی 2023 بەردەوام دەبێت.

پڕکردنەوەی فۆرمەکە بۆ لەدایکبووانی ساڵی 1988 تاوەکو 2006ـە، واتە تەمەنی 17 ساڵ تاوەکو 35 ساڵ دەتوانن پڕیبکەنەوە، دەبێت فۆرمەکەش بە زمانی عەرەبی پڕبکرێتەوە.

کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور زانیاری لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بڵاوکردەوە و داواش دەکات ئەو گەنجانەی دەیانەوێت دابمەزرێن پێویستە بە زووترین بەشێوەی ئۆنلاین خۆیان ناونووس بکەن، چونکە لینکەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارا دەبێت.

کاروان خۆشناو دەشڵێت، دەبێت تەواوی زانیارییەکان بە زمانی عەرەبی لە فۆڕمەکەدا تۆمار بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕم کۆدێکت بۆ دێتەوە دەبێ ئەو کۆدە لای خۆت بپارێزیت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک بکە.

پەیوەندیدار